مووچەی کرێکارانی خانەنشین لە عێراق زیاددەکرێت

وەزیری کاری عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی زیادکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنشین پرۆژەیەکمان ئامادەکردووە و لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بەپێی پرۆژەکە بڕی 100 هەزار دینار دەچێتە سەر مووچەی کرێکارانی خانەنشین.

بڕیارە لەدوای پەسەندکردنی پرۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەستا ڕەسوڵ: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ دەبێتە مێژووییەکی دیکە و کوردستان بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبات

وەستا ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووەی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورەی هەیە. وەستا ڕەسوڵ،…
Total
0
Share