یەکەم پەنابەری نایاسایی بەریتانیا دوای ئەوەی کەیسەکەی رەتکرایەوە، لەسەر خواستی خۆی لەبەرامبەر بڕێک پارە رەوانەی رواندا کرا.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە ئەو کەسە بەشێوەیەکی خۆویستانە بەریتانیای بەجێهێشتووە و بەرەو کیغالی پایتەختی رواندا رۆیشتووە.
ناوی ئەو پەنابەرە لە میدیاکاندا بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئاماژە بەوە دەکرێت کە سێ هەزار پاوەنی لە حکومەتی بەریتانیا وەرگرتووە، وەکو هاوکارییەک هەتاوەکو لە رواندا نیشتەجێ ببێت.
هەفتەی رابردوو، بەریتانیا یاسایەکی پەسەند کرد کە رێگە بەو پەنابەرانە دەدات بنێردرێن بۆ رواندا کە بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە وڵاتەکەوە.