وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: ئەگەر هەناردەی غاز لە كۆرمۆرەوە دەستپێبكاتەوە دۆخی كارەبا ئاساییدەكەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەكنیكییەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییبكرێتەوە و دەشڵێت، “ئەگەر هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێبكاتەوە وەزارەتی كارەبا لە كەمتر لە 24 كاتژمێر بارودۆخی كارەبا ئاساییدەكاتەوە”.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەكنیكییەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییبكرێتەوە و ئەگەر هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێبكاتەوە، وەزارەتی كارەبا لە كەمتر لە 24 كاتژمێر بارودۆخی كارەبا ئاساییدەكاتەوە.

دەشڵێت، “بە هەوڵ و رێنمایی و پاڵپشتیی وەزیری كارەبا توانرا لە كاتی هێرشە درۆنییەكە سیستمی كارەبا لە كوژاندنەوەی گشتی بپارێزرێت و وێستگە و محاویلەكانی كارەبا لە سووتان و تێكچوون بپارێزرێت”.

بابەتی پێشتر

نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا عێراق مووچەی مانگی چوار بۆ ھەرێمی كوردستان دەنێرێت

بابەتی دواتر

جۆرێكی دەگمەنی پڵنگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی قیامەوە بڵاوكردەوە پیرۆزبایی لە كریستیانەكان دەكات. لە پەیامەكەی…
Total
0
Share