ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچەی مووچەخۆران رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وردبینی بۆ لیستی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان دەكرێت و ھیچ گرفتێكی نییە و چاوەڕواندەكرێت ئەم ھەفتەیە پارەی مووچەی مووچەخۆران رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكرێت.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی دەشڵێت، “حكومەتی عێراق پابەندی خۆی دەربڕیوە بە بڕیاری دادگای فیدڕالی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان و تێكەڵنەكردنی بابەتی مووچە لەگەڵ پرسە سیاسیەكان”.