وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ زیاتر لە حەوت ملیۆن تۆن دەبێت

وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، وەرزی بەبازاڕکردنی ئەمساڵ زیادبوونێکی بەرچاو  لە بەروبومی گەنم بەخۆیەوە دەبینێت لە چاو وەرزی پێشووی بەبازاڕکردنی گەنم کە 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن بووە و پێشبینی دەکرێت، بەرهەمی ئەمساڵ بەربەستی حەوت ملیۆن تۆن تێپەڕبکات.

محەمەد خیزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، چاوەڕوانییەکانیان بۆ بەرهەمی گەنم بۆ وەرزی بازاڕکردنی ئێستای 2024، بەرزبوونەوەی بەرهەمی گەنمە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەراورد بە وەرزی رابردوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێکی زۆری جوتیاران لەهەمان رۆژی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمدا شایستەی دارایی خۆیان وەرگرتووە و پاڵپشتییەکانی حکومەت بۆ ئەو کەرتە بەردەوامی دەبێت.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، بەرهەمی گەنم ئاستی خۆبژێوی تێپەڕدەکات و بڕوایان وایە بەرهەمی ئەمساڵی گەنم حەوت ملیۆن تۆن زیاتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسێکی عێراقی: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە مووچەی فەرمانبەران دەکەوێتە کێشەوە

ئاژانسێکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا، عێراق رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.…
Total
0
Share