لە ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هەیە و هۆشداریش دەدات بە هاوڵاتییان.

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی ناوچەکانی دەربەندیخان و گەرمیان بە تایبەت گەشتیاران و ئەو هاوڵاتیی و کارگانەی لەسەر رووباری سیروانن دەکەینەوە ، لەئەگەری زیادبوونی داهاتی ئاو لە سەرەتای مانگی ئایاردا و ،بەهۆی بارانبارین و ئەگەری سەرڕێژبوونی دەریاچەی دەربەندیخان لە چەند رۆژی داهاتوودا بەهۆی زۆری بەردانەوەی ئاوەوە ئاگاداری خۆیان و جێگاکانیان بن و بۆ ئەوەی سەلامەت و پارێزراوبن.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستادا بەنداوی دەربەندیخان کەمتر لە نیو مەتری ماوە بۆ سەررێژبوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share