کەسێک لە دەریاچەی دووکان خنکا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دووکاندا هاوڵاتییەک لەکاتی مەلەکردندا خنکا.

قائیمقامیەتی دووکان بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دووکان هاوڵاتییەک خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

 

ئاشکراشیکرد، لە دوای رووداوەکە تیمی مەلەوانی دووکان و پۆلیس چونەتە شوێنی رووداوەکە و تیمی مەلەوانی بەدوای دۆرینەوەی تەرمەکەیدا دەگەڕێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزیكردن لە ماڵێکدا تۆمەتبارێک دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نووسینگەی ناو بازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە، تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد کە…
Total
0
Share