قوباد تاڵەبانی: رۆژژمێری کورد هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە

جێگری سەرۆك وەزیران لە پەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ رایدەگەیەنێت، هیچ تاوانێکی رژێمی بەعس لەبیرناکەین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە پەیامێكدا لەژێر ناونیشانی (رۆژێکی تر و تاوانێکی تر) رایگەیاند، لە رۆژژمێری کورددا، هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە کە لە حەقی ئەم گەلەدا کراوە.

دەشڵێت، “50 ساڵ لەمەوبەر بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەدام حسێن، دیکتاتۆری پێشووی عێراق، قەڵادزێی هەمیشە خۆڕاگر و بینای زانکۆی سلێمانی کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو، بۆردومانکرا و بە سەدان هاوڵاتیی مەدەنی و لە ناویشیاندا مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ شەهید و برینداربوون”.

جێگری سەرۆك وەزیران دووپاتیدەكاتەوە، یادی ئەو شەهیدانە و رۆژی شەهیدانی زانکۆ بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی و پیرۆزی رادەگرین و هەرگیزیش ئەو تاوانە و هیچ تاوانێکی دیکەی رژێمی بەعس لەبیرناکەین.

بابەتی پێشتر

لە سنووری دارستانەکانی سلێمانی ئاگربڕ دروستدەکرێت

بابەتی دواتر

پاشای سعودیە رەوانەی نەخۆشخانە کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

23 هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای راپەڕین ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند، دەبێت داواکار لە ماوەی چوار رۆژدا فۆرمی داواکاری پێشکەش بکات.…
Total
0
Share