ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە

ئەمشەو بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، ئەمشەو بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی ماددی بە سێ دوكانی بازاڕەكە گەیشتووە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە و تائێستا هۆكارەكەی نەزاندراوە.

وتیشی، ” لەپێناو سەلامەتیی بازاڕەكە و مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئاگرەكە كارەبای بازاڕەكە كوژێندراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبا هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، هاوڵاتییان لەبارەی سكاڵا و بەدواداچوونەوە ئاگاداردەكاتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی،…
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەكێتی: یەكێتی داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە ئەو پارەیەی هاتووە بەسەر مووچەخۆراندا دابەشبكرێت

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچەدایە و داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌…
Total
0
Share