ئەردۆغان گەیشتە بەغداد

کەمێک لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گەیشتە بەغداد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە یاوەری هەشت وەزیری حکومەتەکەی گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغداد و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیان لێکرا..

لەدوای 13 ساڵ ئەمە یەکەم سەردانی ئەردۆغانە بۆ عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تێپەڕاندنی قەیرانەکان و چارەسەری کێشەکان وەسفیکرد.

چاوەڕواندەکرێت، لە سەردانەکەیدا ئەردۆغان 20 یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق واژوو بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەبەهای 39 ملیۆن دینار بۆ بەرگری لە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان پرۆژەیەک لە عێراق جێبەجێدەکرێت

سندوقی ئاووهەوای سەوز(GCF) رەزامەندی لەسەر پارەدارکردنی پرۆژەیەک بەبەهای 39 ملیۆن دۆلار دەربڕی بە ئامانجی رێگریکردن لە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان…
Total
0
Share