دارایی عێراق: دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستكرا بە پارەداركردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.

فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوە، فەرمانگەی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی دەستیكرد بە رێوشوێنەكانی پارەداركردن (تمویل)ی مووچەی فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگی نیسان.

وەزارەتی دارایی داوا لە وەزارەت و یەكەكانی خەرجیی وەزارەت، پارێزگاكان و لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەتەكانەوە دەكات سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری بكەن بۆ تەواوكردنی پێداویستییەكانی پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەر و كارمەندانیان.

داواشیكردووە، پابەندبن بە خشتەی پارەداركردنی مانگانەوە.

سەبارەت بە مووچەی هەمان مانگی مووچەخۆرانی هەرێمیش، لەئێستادا لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمەوە ئامادەكاری بۆ لیستی مووچە دەكرێت و بڕیارە لەگەڵ تەواوبوونیدا رەوانەی بەغداد بكرێت، بەمەبەستی وردبینی و دواتریش پەسەندكردن و رەوانەكردنی پارەی تایبەت بە مووچە.

بابەتی پێشتر

ئامارێک: ساڵی رابردوو 70 هەزار خێزان لە عێراق هەڵوەشاونەتەوە

بابەتی دواتر

دوو شەقام لە سلێمانی رووناك دەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share