وەزارەتی پەروەردەی عێراق کاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بۆ پۆلە ناکۆتاکانی قۆناغی سەرەتایی دیاریکرد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، ”بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان لە وەزارەت، رۆژی پێنجشەممەی وەک کاتی تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆ پۆلە ناکۆتاکانی قۆناغی سەرەتایی بە شێوەی زارەکی دیاریکرد، کە دەکاتە 2ی ئایاری 2024 و لە 8ی ئایاری 2024 کۆتایی پێدێت”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ”هیچ رێگرییەک نییە ئەگەر تاقیکردنەوەی کۆتایی خوێندکارانی پۆلە سەرەتاییەکان (پۆلی یەک، دوو و سێی سەرەتایی) لەگەڵ تاقیکردنەوە زارەکییەکاندا ئەنجامبدرێت”.