شارەوانیی سلێمانی لەبارەی کێشەی ئاوەڕۆی شەقامی مەلیک مەحمود روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پچڕانی بۆری بەشێک لە ئاوەڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیک محمود کێشە بۆ شەقامەکە دروست دەبوو بە تایبەت لەکاتی باران باریندا و تیمەکانی بەشی ئاوەڕۆ سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بونی کێبڵی کارەبا و ئینتەرنێت کارەکە دواکەوتووە و پاشان تیمەکانمان هەستان بەگۆڕینی بۆری ئاوەڕۆکە و درووستکردنی بۆکس بۆ ئاوڕۆکە و بەستنەوەی بەئاوەڕۆی سندوقی کە دەکەوێتە ژێر شەقامی سەرەکی 60 مەتری.

راشیدەگەیەنێت، لە ماوەیەکی کەمدا شەقامەکە چاکدەکرێت و قیرتاودەکرێتەوە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێران: بەهۆی بۆردومانی بۆکانەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵەکان کەوتووە

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە چڕی بۆردومانکراوە و بەهۆیەوە بینا، ماڵ و دامەزراوەکانیش…
Total
0
Share