سەرکەوت ئەحمەد: هاوڵاتییەک لە بەردەم کافتریایەک لە سلێمانی گیانیلەدەستدا

هاوڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵانی بە نەتەوە عەرەب، لەبەردەم یەکێک لە کافتریاکانی سلێمانی گیانیلەدەستدا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، هاوڵاتییەکی بە نەتەوە عەرەب لە بەردەم یەکێک لە کافتریاکانی سلێمانی گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هاوڵاتییە ناوی (سەلام سەلمان)ە، تەمەنی 45 ساڵانە، لەبەردەم کافتریاکە کەوتووە و رشاوەتەوە و گیانیلەدەستداوە، کاتێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە پزیشکەکان وتویانە جەڵتەی دڵ لێیداوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

دوایین بڕیار و تێڕوانینی دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیكردن و سێ مووچەكەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share