خستنەڕووی دۆلار زیاد دەكرێت و بەهاكەی بەرامبەر بە دینار دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە چەند هەنگاوێك خستنەڕووی دۆلار زیاددەكرێت و ئەوەش كاریگەری هەیە لەسەر بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت و بەهاكەی دادەبەزێت بۆ خوار 145 هەزار دینار.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت چەند بانكێك لە عێراق پێشتر دۆلاریان پێنەدراوە بۆ لەمەودوا دۆلاریان بە نرخی رەسمی پێبدرێت و لە هەمانكاتدا بەشێك لە بانكەكان پێشتر قەرزیان لەسەربووە و دۆلاریان پێنەدراوە و ئێستا قەرزەكانیان پاكتاوكردووە و بەوەش دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی دۆلار و بەم هەنگاوانەش خستنەڕووی دۆلار زیاددەكات و كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بە بڕوای وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی بەو هەنگاوانە بەهای 100 دۆلار دادەبەزێت بۆ 145 هەزار دینار و كەمتریش.

بابەتی پێشتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

هێمن میرانی: چوار هەزار پاسپۆرت وەرنەگیراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share