تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە 4 ئۆتۆمبێلی دزیوە و تەقەی لە مەفرەزەكانی ئاسایش كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو تۆمەتبارەی چوار ئۆتۆمبێلی دزیبوو و تەقەی لە مەفرەزەکانی ئاسایش کردبوو، لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دوای چاودێری و بەدواداچوون لەرۆژی 14ی4ی2024  لەقەزای چەمچەماڵ، توانرا تۆمەتبارێکی داواکراوی هەڵاتوو لە یاسا، لەدایکبووی (2000) دەستگیربکەن.

باس لەوەشکراوە، تۆمەتبار چەندین پێشینەی تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتییان و سەرانە وەرگرتن و تەقەکردن لەمەفرەزەکانی ئاسایشی هەبووە و لەسەر ڕێگای (ناحیەی شۆڕش و سەنگاو و قەزای کەلار)بەزەبری چەک چەندین ئۆتۆمبێلی لەهاوڵاتییان سەندووە و بووەتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییان و رێبوارانی سنوورەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، “دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکان، سەرجەم ئۆتۆمبێلە دزراوەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا رادەستی خاوەکانیان کرایەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبار بەماددەکانی (443, 441, 446) لەیاسای سزادان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە زاری وەزیرێك و میدیای پارتییەوە.. یەكەم دەرئەنجامی سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا ئاشكرادەكرێت

پەیامی شارەزایەكی تەندروستی دەربارەی ئامادەیی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تەندروستیی هەرێم، لەلایەن وەزیرێكی پارتی و میدیای فەرمییانەوە وەك…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا

هاتوچۆی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی و مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share