سەعدی پیرە: یەکێتی لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو پرۆسەیە بەردەوامە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردندا دابەشکراون، هەمان شتیش بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گشتی هەرێم و ناوچەکە لە کوڵاندایە، ئێمە لەم دۆخەدا پێویستمان بە پەرلەمانتاری لێهاتووە، پێویستمان بە حکومەتێکە کە بتوانێت کێشەکانی هاوڵاتییان چارەسەر بکات و هەلی کار بڕەخسێنێت و وڵات ئاوەدان بکاتەوە.

باسیلەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا جەختکرایەوە لەوەی کاتی ئەوەهاتووە هەڵبژاردنێکی پاک ئەنجامبدرێت و هەرێمی کوردستان بەهێزبکرێت و کێشەکان چارەسەر بکات.

ئاشکراشیکرد، گەر هەڵبژاردن نەکرێت هاوڵاتییان متمانەیان لاواز دەبێت، مانای پەشیمان بوونەوەمانە لەو بەڵێنانەی بە هاوڵاتییانمان داوە.

بابەتی پێشتر

گرانترین و سەرنجراكێشترین تیروكەوان لە جیهاندا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دروستكردنی بەربەست لە بەردەم هەڵبژاردن لێدانە لە خواستی خەڵك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سزادراوێک لە هەولێر گیانیلەدەستدا

سزادراوێکی چاکسازیی گەورانی هەولێر بە ناوی ئەسعەد ئەحمەد شێروانی گیانیلەدەستدا، کەسوکارەکەی دەڵێن، بەهۆی کەمتەرخەمییەوە گیانیلەدەستداوە. کەسوکاری ئەو سزادراوە…
Total
0
Share