وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیەندرا

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئایار هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکەن.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی خشتەی کارەکانمان لە 10 ی ئایارەوە هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەن و لە 6 ی حوزەیران کۆتایی دێت و قۆناغی بێدەنگی میدیایی دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری کۆتایی دیاریکردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن لای ئەنجومەنی کۆمسیارانە، ئەوان چ کاتێکیان دەستنیشانکرد لەو کاتەدا دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەستەمە رۆژی شەممە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە”

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، ئەستەمە رۆژی شەممە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە. د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share