بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەید عەمار حەكیم كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و قوباد تاڵەبانی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون گۆڕانكاری و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە گفتوگۆی بەرپرسیارانە و بونیادنەرانە كرایەوە لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقاگیری لە وڵاتدا.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا جەختییان لە بەڕێوەچوون و گرنگییەكەی كردەوە لەپێناو بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموكراسی و هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست كە ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر.

لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشەوە، تەواوكردنی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان دووپاتكرایەوە و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەكان كرایەوە تاوەكو هیچ بەربەستێك لەبەردەم پرۆسەكەدا نەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەنداوی دەربەندیخان 90 سانتیمەتری ماوە بۆ پڕبوون

بابەتی دواتر

نەرمین مەعروف: دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر پرسی مووچە نەماوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ قاچاخچیی نەوت دەستگیركران

لە كەركوك سێ كەس بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی بەرهەمەكانی نەوت دەستگیركران. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە دەڵێت، مەفرەزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ…
Total
0
Share