وەزیری پەروەردەی هەرێم پەیامێك ئاراستەی مامۆستایان دەكات

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت بە نووسراوێك داوا لە بەغداد دەكرێت وانەبێژان بكرێنە گرێبەست و شایستەی داراییان بۆ خەرجبكرێت.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، نووسراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێم كراوە بۆ بە گرێبەستكردنی وانەبێژان و بۆ ئەو مەبەستەش بە نووسراوێك داوا لە بەغداد دەكرێت كە مامۆستایانی وانەبێژ بكرێنە گرێبەست و شایستەی داراییان بۆ خەرجبكرێت.

وتیشی، “پێویستە حكومەتی عێراق پابەندبێت بەو لێكتێگەیشتنانەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هەموومان هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

بەنداوی دەربەندیخان 90 سانتیمەتری ماوە بۆ پڕبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share