قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لە پەراوێزی دیداری سلێمانی زانكۆی ئەمریكیدا، لەگەڵ ژمارەیەك لە دیپلۆماتكارە بیانییەكان لەناویشیاندا باڵیۆز و كونسوڵەكانی ئەمریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و یەكێتیی ئەوروپا كۆبوومەوە.
دەڵێت، “هەموومان هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا و هیچ هۆكار و پاساوێكی مەنتیقی بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان”.
جێگری سەرۆك وەزیران دەشڵێت، “روونیشمانكردەوە كە دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن ریسككردنە بە شەرعییەت و بوونی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری لە عێراقدا”.