کۆمسیۆن ژمارەیەک کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دوورخستەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق چوار کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە و سلێمانی دوورخستەوە.

بەپێی نووسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق، دوو کاندیدی هەڵبژاردنەکان لە هەرێم بەهۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی کاندیدبوون دوورخراونەتەوە و دوو کاندیدی دیکە لە شوێنەکانیان دانراوە.

هەر بەپێی نووسراوەکە دوو کاندیدی پیاو لە پارێزگای دهۆک دوورخراونەتەوە بۆ ئەوەی کاندیدی ژن شوێنیان بگرنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share