پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر شانزەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بە بەشداریی زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار ناونیشان دەکرێتەوە.

نەوزاد سابیر، کارگێڕی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ شانزەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بە بەشداریی زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار ناونیشان لەگەڵ زیاتر لە 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە، دەکرێتەوە.

وتیشی، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 20 وڵاتی جیهان، بەشدارن، رۆژانە لەگەڵ نمایشکردنی کتێبەکان چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەرێوەدەچن، ماوەی 11 رۆژ بەردەوامدەبێت.

پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب لە 17 تاوەکو 27ی نیسانی 2024، بەردەوامدەبێت، رۆژانە 10ی بەیانی تاوەکو 8 ی شەو لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، کراوەدەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق: پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستەڕوو

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق دووپاتیکردەوە، پلانێکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستووەتەڕوو کە تیایدا کێشەی تۆمارکردنی…
Total
0
Share