پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو داواکراوی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە داواکراو بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەیشتنی بڕیاری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لە دادگای هەڵەبجەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانیان هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگاوە بەپێی ماددەی 452 بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراون و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رادەستی شوێنی داواکراو دەکرێنەوە.

 

بابەتی پێشتر

لە کارکردنی منداڵدا عێراق پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبی گرتووە

بابەتی دواتر

لێخۆشبوون لە قەرزی پێشینەی توێژێک راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی 100 دۆلار بە 151و…
Total
0
Share