هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ئاشكراكران

وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی، هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “لە دوای جەژنەوە جووڵەی بازرگانی دەستپێدەكاتەوە و خواست لەسەر كڕینی دۆلار لە بازاڕدا زیادیكردووە”.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دۆخی سیاسی كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەیە و لە هەمانكاتدا لە دوای جەژنەوە جووڵەی بازرگانی دەستپێدەكاتەوە و خواست لەسەر كڕینی دۆلار زیادیكردووە.

بە بڕوای جەبار گۆران پێدانی مووچەش كاریگەری هەبووە كە بەشێك لە هاوڵاتییان لە ئەمڕۆدا دۆلاریان كڕیوە و ئەوەش وایكردووە بەهاكەی بەرزبوونەوە بەخۆوە ببنێت، بەڵام سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا كاریگەری لەسەر سەقامگیربوونی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆژەی رووناکی: نیوەی شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر کەمتر لە 74 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

پڕۆژەی رووناکی رایدەگەیەنێت، نیوی شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر کە پرۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە، کەمتر لە 74 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.…
Total
0
Share