کارەبای سلێمانی خشتەیەکی نوێی دیکەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە لە مانگی رەمەزاندا خشتەیەکی نوێی دیکەی بڵاوکردەوە.

لە بارەی خشتە نوێیەکەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “رۆژانە مۆلیدەکان لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر 1:00ی شەو کاردەکەن، بەڵام لە 1:00ی شەو بۆ 3:00ی بەرەبەیانی کارناکەن، لەبەرامبەردا 3:00ی بەرەبەیان بۆ 5:30ی بەیانی کاردەکەن”.

دەشڵێت، “بەپێی ئەم بەرنامە نوێیە بەیانیان کاتژمێر 6:30 بۆ 8:00ی بەیانی کارناکەن و رۆژانی هەینی و پشووەکانیش هەمان بەرنامە دەبێت”.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن دەرگای پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم دەکاتەوە

بابەتی دواتر

کوڕێکی تەمەن 15 ساڵان باوکی خۆی دەکوژێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share