سزادراوێک لە هەولێر گیانیلەدەستدا

سزادراوێکی چاکسازیی گەورانی هەولێر بە ناوی ئەسعەد ئەحمەد شێروانی گیانیلەدەستدا، کەسوکارەکەی دەڵێن، بەهۆی کەمتەرخەمییەوە گیانیلەدەستداوە.

کەسوکاری ئەو سزادراوە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، ئێمە وەک بنەماڵەی ئەسعد ئەحمەد شێروانی رایدەگەنین کە کۆچکردوو بەئازارەوە کۆچی دواییکرد ھۆکاری مردنەکەشی کەمتەرخەمیی لایەنی پەیوەندیدارە لە وەڵامنەدانەوەی داواکاریی کەسوکاری کۆچکردوو بەپێی راپۆرتی پزیشکی بەھۆی وەستانی گورچیلەکانی گیانیلەدەستداوە لەکاتێکدا ئێمە دەمانتوانی لە نەخۆشخانەکان چارەسەری بۆبکەین.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رووی داوامان لە سەرۆکی ھەرێمە لە چەند ساڵی رابردوو سەدان کەسی بە لێبوردنی تایبەت ئازادکرد، بەڵام کۆچکردوو پاش تەواوبوونی سزای خۆی و پاش راپۆرتی پزیشکی رێگەیان نەدا ئازادبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی: لەم پڕۆژە نوێیەی کە پەسەندکراوە حکومەت قازانج لە پارەی کارەبا ناکات

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەو نرخەی کارەبادا، کە بەم دواییانە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندیکرد، حکومەتی هەرێم قازانج…
Total
0
Share