پێشبینییەكان لەبارەی كەشوهەوای سبەی چی دەڵێن؟

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم هەیە، سبەینێش ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ بارینی باران بە شێوەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دواى نیوەرۆ لە زۆربەی ناوچەکان.

دەشڵێت، لە هەندێک کاتدا ئەگەرى بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەی گەرمی، بە نزیکەیی (1 تا 2 پلە) بەرزتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێم بۆ ئەمریكا وەستاوە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا وەستاوە كامەران…
Total
0
Share