“پێشبینیدەكرێت زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار روو لە شاری سلێمانی بكەن”

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژندا كراوە و پێشبینیدەكرێت زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار روو لە شاری سلێمانی بكەن.

شاناز عامر بەدران، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، تیمەكانمان لە بازگەكانن و رێبەری گەشتیاری بە گەشتیاران دەدەن و هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كراوە و رێستۆرانت و چێشتخانەكان كراوە دەبن.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی جەختیكردەوە وتیشی، “پێشبینیدەكرێت زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار روو لە شاری سلێمانی بكەن كە لە دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە 32 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان كردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو پێداگری بۆ چارەسەری پرسی مووچە کاری لەپێشینەی سەرۆک بافڵ بووە

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “چارەسەرکردنی قەیرانی چەند ساڵەی مووچە و بودجەی هەرێم…
Total
0
Share