ستران عەبدوڵا: یەكێتی ئامادەكارییەكانی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن دەستپێكردووە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی رایدەگەیەنێت، یەكێتی ئامادەكارییەكانی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێكردووە و دەشڵێت، “پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد و یەكێتی دەبێت”.

ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژی هەڵبژاردنی دیاریكردووە و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتیی پڕۆسەكە دەكات و ئێمەش وەكو یەكێتی ئامادەكارییمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێكردووە.

لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە، ستران عەبدوڵا وتیشی، “پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد و یەكێتی یەكلابووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەبارەی شەڕی نێو نەخۆشخانەی فریاکەوتن دا

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی دروستبوونی شەڕ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، شەڕەکە لەنێوان کارمەندانی پرسگە و…
Total
0
Share