پشتیوان سادق: دوای جەژن وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەدەكات

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای جەژن وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەدەكات و دەشڵێت، “بەڵێندراوە كێشە بۆ ناردنی مووچە دروستنەكرێت”.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، مووچە مافێكی سروشتیی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە و وەزارەتی دارایی هەرێم دوای پشووەكانی جەژنی رەمەزان لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەدەكات.

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی جەختیشیكردەوە و وتیشی، “بەڵێندراوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستنەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو پێداگری بۆ چارەسەری پرسی مووچە کاری لەپێشینەی سەرۆک بافڵ بووە

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “چارەسەرکردنی قەیرانی چەند ساڵەی مووچە و بودجەی هەرێم…
Total
0
Share