کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بارانبارین لە ئەمڕۆ و سبەینێدا بەردەوامی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانى هەرێم بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوامی تاوەباران و هەورەبروسکە لە زوربەی ناوچەکاندا لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت بڕی دابارین زیادبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکانیش بە رێژەیەکی کەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە پلەی گەرمیا بە رێژەی یەک تا سێ پلە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت و هەندێک کات بۆ سەروو 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاددەکات.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممەوە باسی لەوەکردووە، بارانبارین بەردەوامى دەبێت بەجۆرێک بڕی بارین زیاتر دەبێت بەراورد بە ئەمڕۆ بەجۆرێک لەکاتەکانی بەیانی، لێزمەباران و بروسکە و رەشەبا دەبێت، سەرەتا لەناوچەکانی بادینیان دەستپێدەکات پاشان تەواوی ناوچەکانی تر دەگرێتەوە.

خێراى با لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ زیاد دەبێت و ئەگەری رەشەبا هەیە لەناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم بۆ سەروی 50 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا بۆ ماوەیەکی کەم و کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە نزیکەى 2-3 پلەى سیلیزى.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق گۆڕدرا

ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، مەروان محمد سالحی بۆ بەڕێوەبردنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: پارە بۆ مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانكرا

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستیكردووە بە پارەداركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی ئازار. فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق…
Total
0
Share