وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە هۆی بەرکەوتنی تەزووی هەورەبروسکەوە پێشمەرگەیەکی فەوجی 2ی لیوای 15ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە گیانیلەدەستدا.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشمەرگەکە بەناوی عبدالغفور کەوشو محمد لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی سەربازی بوومەلەرزەکە لێیداوە لە گوندی جاستان لە میحوەری شەشی وەزارەتی پێشمەرگە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.