نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین سەرجەم لایەنەكان كۆك بن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن

سەرۆكی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەك سەرۆكایەتیی هەرێم وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان دیاریكردووە، هیوادارن سەرجەم لایەنەكان پێكەوە بگەنە قەناعەت كە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغداد لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، شەوی رابردوو لە كۆبوونەوەكانیاندا لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دواتریش لەگەڵ كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت باسیان لە دۆسیەكانی هەرێم و بەغداد، هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا كردووە.

دەربارەی هەڵبژاردنی هەرێم نێچیرڤان بارزانی وتی، “وەك سەرۆكایەتیی هەرێم ئەوەی لە ئەستۆیاندا بووە لە دەستنیشانكردنی رۆژی ئەنجامدانی كردویانە، هیوادارن لایەنەكان هەموویان پێكەوە بگەنە قەناعەت كە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”.

سەبارەت بە چارەسەری گرفتی مووچەش، سەرۆكی هەرێم هیوایخواست دۆسیەی مووچە بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەرببێت و چیتر نەبێتە هەواڵ و وتی، “مووچە مافێكی سروشتیی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە” و دووپاتیكردەوە، “بەغداد دەبێت مووچەی هەرێمی كوردستان زەمانەت بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: لە ڕەمەزاندا زیاتر لە 34 هەزار تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری چالاکییەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە…
Total
0
Share