باندێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی 2ی نیسان دوای بەدواداچوون و چاودێکردن، هێزەکانی ئاسایش لەسەر بڕیاری دادوەر، چوار تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لە رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا لە رانیە دەستگیرگرد و دەستیشیان گرت بەسەر (3.500 گرام) سێ كیلۆ و نیو ماددەی کریستاڵ و بڕی (300) دەنک حەبی تڕاماڵ و (500) گرام شیلەی تلیاک و (دوو) ئۆتۆمبێل كە بۆ گواستنەوەی ماددەکان بەکاردەهێنران.

پرۆسەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین ئەنجامدرا.

دەزگای ئاسایش روونیشیكردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (26) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

رۆژێكی هەفتەی داهاتوو دەبێتە پشوو

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: دەست بە دابەشکردنی سێیەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشدارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌، شتێك به‌ ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه‌ نییه‌،…
Total
0
Share