كەشناسی: پلەی گەرمی ئەمڕۆ بەرز و سبەی نزم دەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و سبەینێ روو لە نزمی دەكات و هیچ ئەگەرێكیش لەبارەی بارانبارینەوە نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و، پلەی گەرمی بە نزیكەی (1-2) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە سبەینێ شەممەش بەپێی پێشبینییەكان، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و، پلەی گەرمی كەمێك نزمتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

بڕیار رەشید: بەربەستەکانی بەردەم چارەسەری گرفتی مووچە لابراون

بابەتی دواتر

یەكلاكردنەوەی بودجە و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەوێتە دوای جەژن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share