نەوت بۆ سەروو 91 دۆلار بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ ئاستێكی باڵاتری تۆماركرد لە سایەی ناكۆكییە جیۆسیاسییەكان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ترس لەبارەی كەمبوونەوەی ناردن و گەشبینی لەبارەی زیادبوونی خواستی جیهانی لەسەر سووتەمەنی.

ئەمڕۆ خاوی برێنت 49 سەنت یان بەڕێژەی 0.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 91.14 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، هەروەك خاوی رۆژئاوای تەكساس 37 سەنت یاخود 0.4% بەرزبووەوە و گەیشتە 86.96 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

هەردوو جۆرەكەی نەوتی خاو ئێوارەی دوێنێ نرخێكی پێوانەییان تۆماركرد كە بەرزترین بوو لە تشرینی یەكەمی رابردووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لەو…
Total
0
Share