کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی  گەرمی لە سەرتاسەری وڵات کەمێک بەرزتردەبنەوە.

کەشناسیی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، رۆژی شەممە ئاسمان هەور دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەروەها بارانێکی کەم لە ناوچەکانی باکوور دەبارێت و پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە.

لە بارەی کەشوهەوای رۆژی یەکشەممەوە کەشناسیی عێراق دەڵێت، رۆژی یەکشەممە ئاسمان بەگشتی هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین کە رەنگە هەنێک کات خێرایی با زیادبکات و پلەکانی گەرمی دادەبەزن.

کەشناسیی عێراق دەشڵێت، رۆژی دووشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان هەور دەبێت هەروەها لە ناوچەکانی باکور باران دەبارێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.  

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: داوادەکەین حكومەتی عێراق كوردانى فه‌يلى قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بڕیارێکی دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share