مۆزی پێگەیشتوو یان پێنەگەیشتوو بەسوودترە؟

مۆز یەکێکە لەو بەرهەمە خۆراکیانەی کە چەندین سوودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامیان D و C و سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتایسۆمە، کە کاری دەمارەکان رێکدەخات و خواردن بۆ خانەکان دەگوازێتەوە و جەستە لە پاشەڕۆ پاکدەکاتەوە و فشاری خوێن دادەبەزێنێت.


لەگەڵ ئەم سوودانەیدا مۆزی پێگەیشتوو یان پێنەگەیشتوو بەسوودترە؟


شارەزایان دەڵێن، مۆزی پێنەگەیشتوو سوودەکانی لە مۆزی پێگەیشتوو زیاترە بەهۆی ئەوەی:


-نیشاستەی بەرگریی تێدایە کە یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات


-بڕێکی زۆری پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم تێدایە


-ماددەیەکی تێدایە کە ئازاری گەدە ناهێڵێت و مەترسی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە کەمدەکاتەوە


-یەک مۆزی پێنەگەیشتوو 25% ی پێداویستی رۆژانەی جەستە لە ڤیتامین B6 پڕدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژەرانی ژاپۆنی پرۆتینێكی تایبەت بە دابەزاندنی كێش بەبێ خۆراك كەمكردنەوە ئاشكرادەكەن

تیمێكی توێژینەوەی ژاپۆنی ئەو گۆڕانكارییە پرۆتینییەیان ئاشكراكرد كە لەكاتی ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشیدا زیاددەكات و هاریكار دەبێت بۆ سووتاندنی…
Total
0
Share