ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر بودجەی 2021 کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی کانونی دووەم بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەبێت و پێشنوسی یەكەمی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەکات.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە یەکێکی دیکە لە پرسەکانی کۆبوونەوەکە پلانی وەزارەتەكان بۆ رێكخستنەوەی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، سنوورداركردنی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 و هەروەها هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رێكخستنەوەی داهات لەسەر ئاستی وەزارەتەكان لە ساڵانی 2019-2020 دا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر تێیدا…
Total
0
Share