دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆریستێك دەستگیردەكەن

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە سنووری چەمچەمال، توانرا تیرۆریستێك دەستگیربكرێت.

تیرۆریستی دەستگیركراو لەدایكبووی ساڵی 1972ی پارێزگای دیالەیە، پێشینەی كاری تیرۆریستیی هەبووە لەناو هەردوو ڕێكخراوی تیرۆرستیی ئەلقاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش)، لەلایەن دادگاكانی عێراقەوە داواكراوبوو بە ماددەی 4ی تیرۆر.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆردا هاتووە، دوای دەستگیركردنی دەستبەجێ رادەستی یاساكرا بە مەبەستی سزادانی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share