ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی سێ تەوەرەوە دەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بڕگەى یەکەمدا، بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دوا هەڵوێستی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران و بەدواداچوونی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێریی دارایی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، لەبارەی پابەندیی دارایی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر یەکتر، گفتوگۆ دەکرێت.

لە بڕگەی دووەمدا، هەنگاوەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە کەوتنەبواری جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و رێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لەناو وەزارەتی پێشمەرگە، تاوتوێدەکرێت.

لە بڕگەى سێیەمدا، گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازی وەزارەتی ناوخۆ، تایبەت بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (282) لە رێکەوتی 18ـی حوزەیرانی 2025، تایبەت بە لێخۆشبوونی سزاکانی سەرپێچیی هاتوچۆ بە رێژەی (20%) بۆ شەش مانگی دیکە تاوەکو 30ـی حوزەیرانی 2026، دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share