بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی بە (1- 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
لە راگەیەندروەکەدا هاتووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 26
سلێمانی : 24
دهۆک : 25
کەرکوک : 28
هەڵەبجە : 25
زاخۆ : 25
سۆران : 23
حاجی ئۆمەران : 17
گەرمیان : 30