وەزارەتی ئەوقاف رێنماییەکانی تایبەت بە لەجێدانانی بۆ حەجی ئەمساڵ بڵاوکردەوە

مەراسیمی حەج فۆتۆ: ڕۆیتەرز

وەزارەتی ئەوقاف رێنماییەکانی تایبەت بەلەجێدانان(تەنازول)ی بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ راگەیاند کە لە خاڵی یەکەمدا هاتووە، گەر کەسێک ناوی بۆ پرۆسەی حەج دەرچووبێت بەڵام کۆچی دواییکردبێت یەکێک لە کەسە نزیکەکانی دەتوانن لەجیاتی ئەو فەریزەی حەج بەجێبگەیەنێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی وەزارەتی ئەوقاف کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، “هەر هاوڵاییەک کە ناوی دەرچووبێت بەڵام کۆچی دواییکردبێت، یەکێک لە خانەوادەکەی دەتوانێت لەبری فەریزەی حەج بەجێبگەیەنێت بەڵام بە رەزامەندی میراتگرەکانی دیکەی”.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، “ئەندامانی خێزان لەناو خۆیاندا دەتوانن تەنازول بۆ یەکتر بکەن، ئەگەر پیاوێک دوو ژنی هەبوو ژنەکان دەتوانن لەنێوان خۆیاندا تەنازول بۆ یەکتر بکەن بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج”.

لەبەشێکی دیکەشدا ئاماژە بەوەکراوە، “ئەو پشکانەی بۆ خانەوادەی شەهیدان تەرخاندەکرێت مامەڵەی تەنازول لەلایەن فەرمانگەی تایبەتی خۆیان لە سنووری پارێزگاکەیان ئەنجامدەدرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: وێنەیەک لە مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنت دەکرێت

نوخشە ناسیح رایگەیاند، ” وێنەیەک لە مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنت دەکرێت”. دوای…
زیاتر ببینە

تۆڕی میدیایی ئێستا دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردنی بەشێک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاودەکاتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاوکردەوە.   دەقی نووسراوی فەرمانی…
Total
0
Share