سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بارەی مووچەوە دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دابینکردنی مووچە لە بودجەی ساڵی 2024 دا زامنکراوە و هیچ قەیرانێکی دارایی لە عێراقدا نییە.

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، “لیژنەکەمان چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەکانی بودجەی گشتی ئەمساڵە بە پەرلەمان لەلایەن حکومەتەوە بەمەبەستی پەسەندکردن و جێبەجێ کردنی پلانەکانی پەرەپێدان و خزمەتگوزاری لە کەرتە جیاوازەکاندا”.

دەشڵێت، “هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لە بودجەی ساڵی 2024دا زامنکراوە و هیچ قەیرانێکی دارایی له‌ وڵاته‌دا بوونی نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی ئاگادار: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بدرێت

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، رەنگە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـش بدرێت. سەرچاوەیەکی…
زیاتر ببینە

سیمپۆزیومێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

سبەینێی یەکشەممە، سێیەمین سیمپۆزیومی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی، “گەڕان بەدوای داهاتووی چارەسەری شێرپەنجە” لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت. سیمپۆزیومەکە بە…
Total
0
Share