راوێژكاری سودانی: دۆلار زیاتر دادەبەزێت

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشبینی زیاتر دابەزینی نرخی #دۆلار بەرامبەر دینار دەكات.

فادی شممەری، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دۆلار لەسەر ئاراستەی دابەزینی زیاترە و لەبەردەم خواست و خستنەڕوودایە.

وتیشی، “لەئێستادا 70%ی بازرگانانی عێراق مامەڵە لەگەڵ سەكۆی ئەلیكترۆنی دەكەن، لەكاتێكدا پێشتر تەنها 10% بوو”.

پێشتریش ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی بانكی ناوەندیی عێراقەوە ئاشكرایكرد ژمارەی ئەو بازرگانانەی روویان لە سەكۆی ئەلیكترۆنی تایبەت بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی رەسمی (1320 دینار) كردووە رووی لە زیادبوون كردووە و، بەهۆیەوە حەواڵەی دەرەكی بەرزبووەتەوە بۆ 200 ملیۆن دۆلار، لەكاتێكدا لە ساڵی رابردوودا تەنها 50 ملیۆن دۆلار بوو.

لە ماوەی رابردوودا نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەهۆیەوە نرخەكەی لە سەروو 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێك بۆ نزیكەی 1470 دینار دابەزی.

بابەتی پێشتر

لە قەزای رانیە دەست بەسەر 150 کیلۆ گۆشتدا گیرا کە شیاوی خواردن نەبوون

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 2ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ،…
زیاتر ببینە

خانەنشینی دڵنیایی دەدات.. ئەوانەی خانەنشین دەبن شەش مووچەكە بەسەریەكەوە ‏وەردەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خزمەتیان كۆتاییدێت و خانەنشین دەكرێن، مامەڵەكانیان تەواوبووە و سەرجەمیان نێردراونەتەوە…
Total
0
Share