ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات بڵاودەكرێتەوە

بڕیارە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بڵاوبكاتەوە و دەستكردن بە دابەشكردنیشی دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات (2)ی مووچەخۆران بڵاوبكرێتەوە.

وتیشی، “بەپێی ئەو لیستەی تائێستا كاری لەسەر دەكرێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەی نزیكەی سێ هەفتەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە زیاتر لە 600 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی شوبات رەوانەی هەولێر كراوە، بەڵام بە بڕیاری مەسرور بارزانی رێگری لە دابەشكردنی كرا.

دوێنێ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات كرا، بەڵام بەپێی وتەی مامۆستایانی ناڕازی بڕیارەكە جارێكی دیكە بۆ دواخستنی دابەشكردنی بوو، چونكە لەكاتێكدا دەكرا هەر دوێنێ دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت، دواخراوە بۆ هەفتەی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە ئەڵمانیا چوار کەس گیانیانلەدەستدا و 35ی دیکە برینداربوون

بابەتی دواتر

یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر،…
Total
0
Share