نیۆرک تایمز: باراک ئۆباما ترسی زۆری لە دۆڕانی بایدن هەیە

ئۆباما ترسێکی زۆری بۆ دروستبووە لە شکست و دۆڕانی بایدن بەرامبەر بە ترەمپی رکابەری لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا و بە شێوەیەکی کەسی دەستوەردانی کردووە لە ئامۆژگاریکردنی بایدن.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانیی رۆژنامەی نیۆرک تایمز، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان، جۆ بایدن لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ بەدواداچوونی کێبڕکێی سەرۆکایەتی لە نێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکان، ئۆباما تەنانەت قسەی لەگەڵ سەرپەرشتیاری گەورەی کۆشی سپی کردووە کە ناوی جێفری زینتس-ە بۆ ئەوەی یارمەتی بۆ بانگەشەی بایدن بەدەستبخات.

تێوەگلانی ئۆباما بەم جۆرە، پاڵپشتی بۆ بایدن دەردەخات، بەڵام ئەوەش نیشاندەری ئەوەیە کە یەکێک لە یاریدەدەرە باڵاکانی بە نیگەرانی قووڵی ئۆباما ناویبردووە کە رەنگە بایدن بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بدۆڕێت.

یاریدەدەرە باڵاکە رایگەیاندووە، ئۆباما “هەمیشە” نیگەرانە لە دۆڕانی بایدن، لە هەڵبژاردنەکاندا دەتوانرێت بە جیاوازییەکی کەم لە ژمارەیەکی کەم لە ویلایەتەکاندا ئەنجامەکان پێچەوانە ببنەوە.

لە ساڵی 2015، کاتێک بایدن خەمباری لەدەستدانی کوڕە گەورەکەی بوو و بیری لە کاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی دەکردەوە، ئەوە ئۆباما بوو کە بە نەرمی ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە کاتی ئەو نییە.

بایدن لە کتێبی بیرەوەرییەکانیدا بەناوی “باوکە بەڵێنم پێبدە” نووسیویەتی ئۆباما پێی وتووە ئەگەر “بتوانێت بۆ هەشت ساڵی داهاتوو هەر کەسێک دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک”، ئەوا بایدن دەبێت، بەڵام بایدن خۆی کشاندەوە لە کێبڕکێکە بەهۆی مەترسییەکانەوە لە بەرژەوەندی هیلاری کلینتن کە کۆشکی سپی لە سەردەمی ئۆبامادا بە کاندیدێکی بەهێز تەماشایان دەکرد.

بڕیارەکە بێمتمانەیی و ناڕەزایی بەردەوامی لای بەشێک لە یاریدەدەرانی بایدن لێکەوتەوە کە زۆرێکیان ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی کاردەکەن و پێیانوایە ئۆباما و راوێژکارەکانی بایدن-یان پەراوێزخستووە، کە پێیانوایە دەیتوانی رەوتی مێژوو بگۆڕێت و لە ساڵی 2016 لە ترامپدا سەربکەوێت.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی مووچەی مانگی دوو دەدات

بابەتی دواتر

کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆت دەشکێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرەنسا.. 292 كۆچبەر لە خنكان ڕزگاركران

دەسەڵاتی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت، 292 كۆچبەر لەكاتی هەوڵدان بۆ گەیشتنە بەریتانیا لەڕێی نۆكەندی مانش ڕزگاركراون. دەسەڵاتدارێتیی دەریایی فەرەنسا ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەك لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا بڵاودەكاتەوە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەكی لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا لە سوریا بڵاوكردەوە دەڵێت، “درۆنەكە لە هێزەكانمان نزیكبووەوە بۆیە بڕیاری خستنەخوارەوەی دراوە”.…
Total
0
Share