پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو

پۆلیسی سۆران، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ دووشەممە هاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی خەلیفان سکاڵای تۆمارکرد لە دژی کەسێک کە گوایە تۆمەتبار لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک و سناپچات قسەی لەگەڵ کچ و کوڕی سکاڵاکار کردوە و هەڵیخەڵەتاندون و هەڕەشەی لێکردوون کە وێنەی کچەکەی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵادەکاتەوە، بۆیە پەڕاومان بۆ رێکخست و دەستکرا بە لێکۆلینەوە دواتر لەلایەن هێزەکانمان تۆمەتبار دەستگیرکرا.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سۆراندا هاتووە، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناو دەرکەوت کە چەندین کەسی دیکەی فریو داوەو و هەڕەشەی لێکردوون دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتبار (د . ی . ص ) بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن تاکو سێی نیسانی 2024 .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەرانی گرێبەست داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن و هۆشداری دەدەنە حکومەت

فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم ‏کردووە و داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن، هەروەها هۆشداریدەدەن لە ئەگەری ‏دانەمەزراندنیان،…
Total
0
Share