بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 249 ملیۆن و 950 هەزار و 923 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 235 ملیۆن و 620 هەزار و 923 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 14 ملیۆن و 330 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 24ی ئازاری 2024 بوو کە تێیدا 245 ملیۆن و 545 هەزار و 947 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.